ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی نرخەکەی جێگیرە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ١٢٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت هاوکات نرخی لیرەی تورکیش، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ھەزار و ٦٦٠ لیرەی تورکییە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.