وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دەست بەدابەشکردنی پێنجەم سەبەتەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دەکەن و پرۆسەکەش لە بەغداو سەرجەم پارێزگاکانی تر لەیەک کاتدا دەستپێدەکات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ٢٦ ئەم مانگە پێنجەم سەبەتەی خۆراک لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنەکە لەیەک کاتدا دەبێت.
ئەوەش خراوەتەروو، خۆراکی
پێویست گەیشتوەتە سەرجەم کۆگاکان، داواش لە بریکارەکان کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی
مادەکانی ناو خشتەی سەبەتەی خۆراک، سەردانی لقەکانی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لە
پارێزگاکانیان بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ٢٥ لەسەدی
ئەو پارەی بۆ پرۆژە یاسایشی خۆراک تەرخانکرابوو، بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک تەرخان
کراوە، ئەوەش لە پێناو کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و بەرزنەبوونەوەی نرخی شمەک.