سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: لەم کاتانەدا هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرجەم هەرێم دەبڕێت

PM:11:38:22/06/2022

6572 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لە بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات لە هەرێمی کوردستان لەکاتی تاقیکردنەوە نیشتیمەنییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییدا.


وەک لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە لە رۆژی تاقیکردنەوە نیشتیمانییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، بۆماوەی چوار کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ببڕدرێن، بە مەبەستی رێگریکردن لە دیاردەی "گزی"کردن لە تاقیکردنەوەکاندا.

بڕیارە لە ٢٧ی ئەم مانگەدا تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێم دەستپێبکات و تاقیکردنەوەکان ماوەی نزیکی مانگێک دەخایەنێت و لە ٢٥ی مانگی داهاتوودا کۆتاییان پێدێت.

No description available.May be an image of text












گەلەری