بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ژنێکی بە رەگەز عەرەب لە رووباری چۆماندا خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێندراوە.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، رووداوەکە نزیک کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی ئێوارە روویداوە و لە رووباری چۆمان نزیک پردی حافیز بووە.
ئەوەش هاتووە، بەر لەوەی بەرگری
شارستانی بگەن هاوڵاتیانی ناوچەکە تەرمی ژنەکەیان دەرهێناوەتەوە، کە بە رەگەز عەرەبە
و تەمەنی ٤٣ ساڵ بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کە ئەو
ژنە ناوی (فظا على ناصر) بووە و بە مەبەستى
گەشت و سەیران رووى لە ناوچەکە کردبوو لەگەڵ کەس و کارەکەى.
لەبارەی هۆکارى رووداوەکەشەوە
ئەوە هاتووە، کە منداڵەکەی کەوتووەتە ناو رووبارەکەوە، ئەویش بەمەبەستى رزگارکردنى
بەدوایدا خۆى فرێداوەتە ئاوەکەوە، بەڵام خۆی خنکاوە و منداڵەکەشى رزگار کراوە .
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای
ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا حەوت هاوڵاتی لەرووبارەکانی سنوری سۆران خنکاون.