سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتوەکان: لەسەرەتای جەنگی روسیا بۆ ئۆکرانیا هەشت ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەبوون

PM:10:02:22/06/2022

1984 جار خوێندراوەتەوە

نزیکەی چوار مانگە هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند، زیاتر لە هەشت ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی دەرەوەی وڵاتەکەیان بوون و ملیۆنان کەسی تریش ژیانیان لە مەترسیدایە.


کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، دوای نزیکەی چوار مانگ زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوە و بەشێک لە هاوڵاتییەکانیش زیاتر لە دەیان کاتژمێر چاوەڕوان بوون تاوەکو لەسنوری پۆڵندا بپەڕنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیكه‌ی ١٢ ملیۆن هاوڵاتی ئۆكرانی ‌ له‌م كاته‌دا پێویستییان به‌ هاوكاری هه‌یه‌، داواشی له‌ وڵاتانی جیهان کرد به‌په‌له‌ یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ دابین بكه‌ن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ٢٤ شوباتی ئەم ساڵ ڕوسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، تاوەکو ئێستاش لەچەند ناوچەیەکی وڵاتەکە شەر لە نێوان هەردوولادا بەردەوامە.













گەلەری