هێزەکانی دژەتیرۆر راگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر کۆمپانیای دانەغاز بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شوێنی ئاڕاستەکردنی کاتیۆشاکە نادیارە.
دژەتیرۆر باسی لەوەکردووە، هێرشەکە بەهۆی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە و رووداوەکە لە کاتژمێر ٤ و ٤٥ خولەکدا بووە، لە رێگای یەک کاتیۆشاوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و لە ئێستادا هێزەکانیان سەرقاڵی
بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
ئەمڕۆ بە کاتیۆشا
هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و کۆمپانیای دانەغاز بە ئامانج گیرا، کە لە سەرەتای
بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەدا باس لە هەبوونی بریندار دەکرا لە رووداوەکەدا.