چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو موشەک ئاڕاستەی کۆمپانیای دانەغاز لە سنوری چەمچەماڵ کراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بریندار لە هێرشەکەدا بوونی هەیە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە.
لەو بارەیەوە دیار محەمەد
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە ئێستادا ئەو کۆمپانیا و هێزە ئەمنییانەی
ئەرکیان پاراستنی کۆمپانیاکەیە لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە
سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاکەیان راگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک لە ژوورەکانیان نەچنە
دەرەوە و تاوەکو ئاگادار دەکرێنەوە و پێیان دەوترێتەوە نابێت ژوورەکانیان جێبهێڵن.
هەر لەبارەی رووداوەکەشەوە چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو شوێنەی موشەکەکانی بەرکەوتووە کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی دروستکردنی بەشێکی نوێ
و نوێکردنەوە بوون تێیدا.
لەبارەی ژمارەی موشەکەکانیشەوە
ئەوەی خستەڕوو، تا ئێستا دیار نیە چەند موشەکن و دەشڵێت، نزیکەی ئەو شوێنەی کاری تێدا دەکرێت، ژمارەی ئەو کرێکارانەی کاری تێدا دەکەن نزیکی بە زیاتر لە هەزار کرێکار دەخەمڵێندرێت.