سەردێڕ:

سۆمۆ: عێراق دەتوانێت کەموکورتی بازاڕی نەوتی ئەوروپا کەمبکاتەوە

PM:04:19:22/06/2022

2080 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەنگاوەکان بۆ زیادکردنی فرۆشی نەوتی عێراق لە ئەوروپا زیادیانکردووە و دەشڵێت، "عێراق دەتوانێت کەموکورتییەکانی بازاڕی نەوتی ئەوروپا پڕبکاتەوە."


عەلا خزر ئەلیاسری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەوروپیەکان گرێبەستی ناردنی ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سۆمۆ پلانی هەیە ئەو ٦٠٠ هەزار بەرمیلە لە ریگەی نەوتی خامی بەسڕە و واست و کەرکوکەوە دابین بکات و بەردوامیش دەبن لە گەڕان بە دوای هەر هەلێکدا بۆ رێککەوتن لەگەل کۆمپانیا ئەوروپییەکانی بواری نەوت.

لەبارەی هەبوونی گرێبەستی نوێشەوە عەکا خزر ئەلیاسری باسی لەوەکرد، "لەم دواییانەدا کۆمەڵێک وەڵامی ئەرێنیمان لە هەندێک کۆمپانیا وەرگرتووە کە رەنگە ببێتە هۆی گرێبەستی نوێ و زیادبوونی فرۆشی نەوتی عێراق لە بازاڕی ئەوروپادا."

ئاماژەی بەوەشدا، عێراق توانای پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی ئەوروپای هەیە و دۆخی ئێستای ئەو بازاڕە وادەخوازێت نەوتی گونجاو بدۆزنەوە کە سزای نێودەوڵەتییان لەسەر نییە و نەوتی خاوی بەسرە بە یەکێک لەو نەوتە گونجاوەکان بۆ بازاڕی ئەوروپا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چوار مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە کڕینی سوتەمەنی لە روسیا کەمبکاتەوە.













گەلەری