PM:03:29:22/06/2022
7644 جار خوێندراوەتەوە
پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سەبارەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی ناردنی ھێز بۆ لیبیا بۆ ماوەی ١٨ مانگ لە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢وە لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی زمانحاڵی تورکیا، پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیەسایەکەی سەرۆکایەتی کە واژووی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری لەسەر بووە پەسەند کردووە.
لە پرۆژە یاساکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە
بەناو سوپای نیشتمانیی لیبیا کە جێگەیەکی لە رێککەوتنی سیاسیی لیبیادا نییە و لەم
چوارچێوەیەدا لەسەر ئاستی نیشتمانی و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناشەرعییە.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لەدوای ساڵی
٢٠١١ و شۆڕشی بەهاری عەرەبی کە لیبیای گرتەوەلە ٤ی نیسانی ٢٠١٩ بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی
تەرابلوسی پایتەخت و رووخاندنی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانیی لیبیا دەستی بە ھێرش
کردووە و مەدەنییەکان و ژێرخانی مەدەنی کردووەتە ئامانج، ھەڕەشەی لە یەکپارچەیی و
سەقامگیری لیبیا کردووە و کەشێکی گونجاوی بۆ داعش، ئەلقاعیدە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی
دیکە، گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان، کۆچی نایاسایی و بازرگانی بە مرۆڤەوە رەخساندوو
و لە بەرامبەر ئەمەدا حکوومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا لە مانگی کانوونی یەکەمی
٢٠١٩ داوای پاڵپشتی لە تورکیا کردووە.