سەردێڕ:

باوکی ئەو کچە مسریەی لەبەردەم زانکۆکەکەی کوژرا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

PM:02:02:22/06/2022

21800 جار خوێندراوەتەوە

باوکی ئەو خوێندکارەی زانکۆ کە لە لایەن کوڕێکەوە کوژراوە دوای رەتکردنەوەی هاوسەرگیری لەگەڵی رایگەیاند، کچەکەی پێش چوونی بۆ زانکۆ لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە و دەشڵێت، "کچەکەم بە سەلامەتی بەرەو زانکۆ بەڕێکەوت بەڵام تەنها تەرمەکەی گەڕایەوە."


باوکی نیرە ئەشرەف، ئەو کچەی رۆژی دووشەممە لە لایەن ئەو کەسەی داوای هاوسەرگیری لێکردبوو، لە بەردەم زانکۆ کوژرا ئاماژای بەوەدا، کچەکەی پێش ئەوەی بچێت بۆ زانکۆ هەڕەشەی کوشتنی لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە پێگەیشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڕێیەکی نیرەی کچی پێی راگەیاندوون بکوژەکە پەیوەندی بە نیرەوە کردووە تا بزانێت نیرە بە کام پاس دەچێتە زانکۆ و چووەتە نێو هەمان پاس و پارەی پاسەکەی بۆداوە، بەڵام نیرە رەتی کردووەتەوە رێگە بدات ئەو کەسە لە تەنیشتی دابنیشێت.

لەبارەی هۆکاری کوشتنەکەشەوە باوکی نیرە ئاماژەی بەوەدا، بکوژەکە چاند جارێک هەوڵی داوە هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەیدا بکات بەڵام نیرە رەتیکردووەتەوە و ویستویەتی داهاتووی بنیاد بنێت و وتیشی، "کچەکەم پەیوەندی لەگەڵ کەسی تر نەبووە تەنها نەیویستووە هاوسەرگیری بکات."

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە محەمەد عادل کە هاوڕێی نیرە ئەشرەف بووە و لە هەمان ناوچە لە باشوی میسر نیشتەجێ بوون و لە زانکۆی مەنسورە و لە بەشی ئاداب خوێندوویانە، دوای دروستبوونی خۆشەویستییەکی یەکلایەنەی بۆ نیرە و چەند جارێک داوی هاوسەرگیریکردن لێی، لەبەردەم زانکۆکەیاندا نیرەی کوشت و هەواڵەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگدانەوەی دروستکرد.













گەلەری