سەردێڕ:

لە شێوەی نییە لە جیهاندا؛ تۆپهاوێژێکی عێراقی دەچێتە خزمەتی سەربازییەوە

AM:11:25:22/06/2022

34272 جار خوێندراوەتەوە

پیشەسازی سەربازی عێراق رایگەیاند، تۆبهاوێژی D30 خراوەتە ناو خزمەتی سەربازی عێراقییەوە و تۆبهاوێژەکەش هیچ هاوشێوەیەکی نییە لە تەواوی جیهاندا.


بەڕێوەبەری کارگەی پیشەسازی سەربازی ئیبن هەیسەم رایگەیاند، تۆبهاوێژی D30 چووەتە ناو خزمەتی سەربازییەوە لەدوای ئەوەی چەند گۆڕانکارییەکی بچووکی تێدا ئەنجامدراوە.

هانی عەبدوڵا بەڕێوەبەری کارگەی پیشەسازی سەربازی ئیبن هەیسەم باسی لەوەشکردووە، ئەو تۆبهاوێژەی عێراق خستویەتییە خزمەتی سەربازییەوە لە جیهاندا هاوشێوەی نییە و دەتوانرێت لەسەر هۆکارەکانی گواستنەوەی سەربازی دابنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆبهاوێژەکە تۆپی ١٥٥ ملیم دەتەقێنێت و لەماوەی رابردوودا لە کارگەی شەهیدانی تایبەت بە تۆبهاوێژەکان کاری تێداکراوە کە سەر بە کۆمپانیای گشتی ئاسن و میکانیک کاری تێداکراوە و گەورەترین کارگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، پیشەسازی سەربازی عێراق یەکەم دەمانچەی "بابل"ی بەرهەمهێنا و وەک دیاری بەخشییە سەرۆک وەزیرانی وڵات.

No description available.













گەلەری