سەردێڕ:

بەهای لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی

AM:10:55:22/06/2022

16876 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی نرخەکەی جێگیرە و لیرەی تورکیش لەدابەزین بەردەوامە و هەزار و ٦٧٥ لیرە بەرامبەر ١٠٠ دۆلارە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ١١٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت هاوکات نرخی لیرەی تورکیش، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ھەزار و ٦٧٥ لیرەی تورکییە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە

١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری