سەردێڕ:

تەندروستی لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

AM:08:53:22/06/2022

12364 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لە خۆڵبارین بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە پێویستە هاوڵاتیان رەچاوی چەند رێنماییەک بکەن.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بۆ مانەوە بە تەندروستییەکی باش پێویستە هاوڵاتییان لەکاتی خۆڵباریندا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن.

یەکەم: پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و باشتره‌ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

دووەم: له‌كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ پێویستە ماسک (ده‌مامك) به‌كاربهێندرێت.

سێیەم: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی رەبووە و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه‌، ده‌بێت له‌ ماڵ بمێننه‌وه‌ و به‌بێ ماسک نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و پەمپی ئۆکسجین و ئاو لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.

چوارەم: لەکاتی خۆڵباریندا چاوەکان بشۆی باشترە لەوەی بە دەستەکانت بیانخورێنیت.

پێنجەم: هه‌ندێک كه‌س به‌مجۆره‌ كه‌ش و هه‌وایه‌ تووشی هه‌ستیاریی پێست ده‌بێت، بۆیه‌ باشتره‌ خۆی بپارێزێت و جلوبه‌رگی داپۆشراو بپۆشێت.

شەشەم: بە باشی پەنجەرەکانی ماڵەکەت دابخە

حەوتەم: خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو لە کاتی خۆڵبارین لە پلەی گەرمای بەرزدا.













گەلەری