سەردێڕ:

هاوپه‌یمانان: ئەنجامدانی چاکسازیی له‌ وەزارەتی پێشمەرگە هۆکارێکی بەهێزه‌ بۆ بەردەوامبونی هاوكاریه‌كانیان

PM:11:46:21/06/2022

13800 جار خوێندراوەتەوە

گەورە راوێژکارێکی سەربازی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە هۆکارێکی بەهێزە بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ کیس فیلیپس، گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمریکی لە عێراق کرد.

ئەوەش هاتووە، لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و ڕوبەڕووبونەوەی داعش و تیرۆر بە گشتی و گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە تاوتوێ کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، گەورە ڕاوێژکارە سەربازیەکەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامدانی چاکسازییەکان، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.













گەلەری