PM:11:09:21/06/2022
71252 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەنگێکی بەهێز لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک بیستراوە و ئێن ئار تی پەیوەندی بە قائیمقامی قەزای شێخانەوە کرد و رایگەیاند، "بابەتەکە راستە بەڵام تا ئێستا نازانن هۆکارەکە چییە و لێکۆڵینەوە لەبابەتەکە دەکەن."
باس لەوەش دەکرێت، پێدەچێت موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا کرابێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە دەنگەکە لەناو قەزای شێخان بیستراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان،
بەهۆی بەهێزی دەنگەکەوە لەتەواوی قەزاکە هەستی پێکراوە و پێدەچێت موشەک بێت.
پەیامنێری ئێن ئار تی باسی
لەوەشکرد، هاوڵاتیان لە ترس و دڵەڕاوکێدان لەبارەی موشەکەکە و بەرزی ئەو دەنگەی بیستویانە.
بەگوێرەی زانیارییەکان موشەکەکە
لە گەڕەکی سمریتی قەزای شێخان کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تا
ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی زانیاری تەواوی نەداوە لەبارەی رووداوەکەوە.