سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گوندەکەی عەبدوڵا پەشێو لەرێگەی هێزێکی سەربازییەوە تێکدەدرێت

PM:10:30:21/06/2022

32152 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان و چەند گرتەڤیدیۆییەک کە هاوڵاتییان بۆ ئێ ئاڕ تیان ناردووە ئەمشەو لە رێگەی هێزێکی سەربازی و شۆفڵ و حەفارەوە کە رێگەپێدانی بەرپرسانی ئیداری هەولێریان پێیە دەستیان کردووە بە تێکدان و خاپورکردنی گوندی بیرکۆت.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بەبیانووی ئەوەی گوندەکەیان دەکەوێتە سەر ماستەرپلانی نوێی شاری هەولێر، ئەو کۆمپانیایەی کە زەوی گوندەکەی پێدراوە بەمەبەستی دەستپێکردنی کارەکانیان بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون تێیدا دەستیان کردووە بە دەرکردنی هاوڵاتیانی گوندەکە.

هاوڵاتییانی گوندەکە باس لەوە دەکەن، ئەوان غەدرێکی زۆریان لێکراوە و مەڵەکانیان پێچراونەتەوە و بڕێک پارەیان پێ دراوە لەبەرامبەردا کە هیچ شتێک بۆ ئەوان ناکات و ژیانیان تێکچووە.

هاوڵاتیان داوا لە بەرپرسانی ئیداری هەولێر دەکەن، بەهانایانەوە بچن و رێکگری بکەن لە تێکدانی گوندەکە کە زێدی باوباپیرانیانە و بە شۆفڵ تێکدەدرێت.

گوندی بیرکۆت یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی سنوری سەنتەری شاری هەولێر و دەکەوێتە ناو شەقامی بازنەیی ١٢٠ مەتری و زێد و شوێنی باوباپیرانی شاعیری دیاری کورد عەبدوڵا پەشێوە.

هێرش قادر، هەولێر

ل.ل













گەلەری