سەردێڕ:

بەهۆى لافاوەوە لە چین نزیکەى ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون

PM:09:14:21/06/2022

13068 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى دروستبوونى لافاوەوە کە لە ٦٠ ساڵى رابردوودا هاوشێوەى نەبووە، دەیان هەزار کەس لە باشورى چین ئاوارەبوون و زیانە مادییەکانیشى بە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.


بەرپرسانى چین باسیان لەوە کردووە، بارانی بەخوڕ و لافاو و رۆچوونى زەوى لە هەرێمى گوانگ دۆنگ کاریگەریی لەسەر نیو ملیۆن کەسى ناوچەکە کردووە.

باس لەوەشکراوە، لافاوەکە بووەتە ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٧٧ هەزار کەس و رووخانی هەزار و ٧٢٩ خانوو و ٢٧ هێکتار زەوی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتووە.

بەرپرسانی چین ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کۆی گشتی زیانەکان گەیشتووەتە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار و لەماوەی ٤٢ رۆژدا ٦٢ سانتیمەتر باران باریووە.

شارەزایانی بواری کەشناسی دەڵێن، پێشبینى زریانى بارانى زیاتر لە باشورى چین و شەپۆڵى گەرماى سەخت لە باکورى وڵاتەکە دەکەن .













گەلەری