PM:07:49:21/06/2022
191020 جار خوێندراوەتەوە
دوابەدوای بڵابوونەوەی وێنەی پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لەگەڵ ژنێکدا کە هاوسەرگیرییان کردووە و باس لەوەکرا کە دوای ٤٣ ساڵ خۆشەویستی بەیەکگەیشتوون کوڕی پیاوەکە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "هیچ شتێکی وا بوونی نییە."
عەلی سەعید کوڕی سەعید مینا رایگەیاند، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو دایکی کۆچی دوایی کردووە، بەدوای ژندا گەڕاون بۆی و ئافرەتێکیان بۆ دۆزیوەتەوە و بۆیان هێناوە و دەشڵێت، "باوکم تەمەنی ٧٠ ساڵە و ئەو ژنەش کە دەبێتە زڕدایکم تەمەنی ٥٠ ساڵە و لەدوای کۆچی دوایی دایکم ئەو ژنەی هێناوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو
بابەتانەی بڵاوکراونەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییە و خێزانی ئەوان ماوەی ٣٤ ساڵ بووە
لە ئێران بوون و هیچ شتێک لەنێوان باوکی و ئەو ژنەدا نەبووە و بە رێکەوت بۆیان
دۆزیوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، پێیان
ناخۆشبووە بابەتەکە لە بەشێک لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاقارێکی دیکەدا براوە و
بەجۆرێکی دیکە باسی لێکراوە و داواشیان کردووە کە ئەو شوێنانەی بابەتەکەیان بەو
جۆرە داناوە بیسڕنەوە.
کەریم کەیفی، سۆران
ل.ل