سەردێڕ:

شانەى ئەمنى عێراق: ٢٠٦ لایەنگری داعشمان لە هەسەدە وەرگرتووەتەوە

PM:07:31:21/06/2022

13616 جار خوێندراوەتەوە

شانەی‌ ئەمنی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ لایەنگری داعشیان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات وەرگرتووەتەوە، كە تەمەنیان ١٨ ساڵى تێنەپەڕاندووە.


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە ماوەی رابردوودا ٥٠ ئەندامی داعشیان لە دەروازەی‌ رەبیعە، لە نەینەوا، رادەست كردوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەچەند رۆژی رابردووشدا ٢٠٦ لایەنگری داعشیان وەرگرتۆتەوە، كە تەمەنیان هێشتا لە ١٨ ساڵ تێپەڕ نەبووە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەو عێراقییانە لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراون، لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنانەی‌ كە دژ بە شانەكانی داعش ئەنجامدراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەو عێراقیانە دوای گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق بۆ ماوەیەک لە کەمپەکاندا دەمێننەوە و رۆژانە راهێنانی دەروونیان پێدەکرێت تاوەکو تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە.













گەلەری