هێزە ئەمنییەکانی تورکیا رایانگەیاند، نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەری نایاساییان لە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستگیرکردووە.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا رایانگەیاند، ٣٩٥ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە و دوو کەسیش بە تۆمەتی هاوکاری کردن و قاچاخچی بۆ ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکراوە.
باسیان لەوەشکردووە، بەشێک
لەو کۆچبەرانە لەسەر بەلەمی بچوک بوون و لە کەناراوەکانی یۆناندا گەڕێنراونەتەوە بۆ
ئاوەکانی تورکیا.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو،
ئەو کۆچبەرانە زۆرینەی هاوڵاتی سوری و ئەفغانی بوون و دوابەدوای دەستگیرکردنیان گەیەندراونەتە
بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست لەگەڵیاندا.