PM:03:24:21/06/2022
9752 جار خوێندراوەتەوە
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ٢٢ كهسی له سوریا وهرگرتووەتەوە كه له شهش ژن و ١٦ منداڵ پێكهاتوون و پەیوەندییان بە گروپی چەکداری داعشەوە هەبووە. دەشڵێت، "ئەو ژن و منداڵانە لە کەمپی رۆژ بوون له شارۆچكهی مالیكییهی سهربه پارێزگای حهسهكه".
نووسینگەی ئەلێکساندەر دی کرۆ سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ، وڵاتەکەی ٢٢ كهسی له سوریا وهرگرتووەتەوە كه له شهش ژن و ١٦ منداڵ پێكهاتوون و پەیوەندییان بە گروپی چەکداری داعشەوە هەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ژن و
منداڵەکان لە کەمپی رۆژ بوون له شارۆچكهی مالیكییهی سهربه پارێزگای حهسهكه.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ژنانە بە هۆی پەیوەندیکردنیان بە داعشەوە زیندانی
کراون و بەو پێیەی رێگە بە چاودێری و كۆنترۆڵكردنی باشتری ئەو كەسانە دەدات، گەڕانەوەی
ژنان لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەییدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی
بەلجیکا بۆ یەکەمجار لە ١٧ی تەمموزی ٢٠٢١دا شەش ژن و ١٠ منداڵی لە کەمپی هۆلهوه
گەڕاندەوە وڵاتەکەی.