PM:02:29:21/06/2022
16796 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆلێرا سەردانکردنی راگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، لە پێناو پاراستنی گیانی راگیراوان سەردانکردنی راگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە هۆی
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێراوە سەردانیکردنی گیراون بە شیوەیەکی کاتی راگیراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت وەزارەتی
تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی،
رێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە و ژمارەیەک لە حاڵەتەكانی
كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون
دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی.