سەردێڕ:

لایەنە سیاسییەکان جگە لە نەوەی نوێ لەسەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەدان

PM:01:32:21/06/2022

2428 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەسیاسییەکانی هەرێم، جگە لە نەوەی نوێ، لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەدان.


ئەمە جاری دووەمە نوێنەری لایەن سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و دوو جێگرەکەی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە و لە هیچ کام لە کۆبوونەوەکانیش جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری تێدانەکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو رێکەوتی ٩ی ٦ی ٢٠٢٢ لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێم بە بەشداریی جێنین پلاسخارت کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی ٦ی ٢٠٢٢ هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەبارەت بەو هەواڵەی کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە گوایە پارتیی و یەکێتی و لایەنە ئیسلامییەکان هەموویان کۆکن و بۆچوونیان لەوەدایە کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لایەنەکان کۆبکاتەوە.

دەشڵێت، "ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە هەموو لایەکی ڕادەگەیه‌نین کە ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەک نابین لە سەرۆکایەتیی هەرێم. چونکە سەرۆکی هەرێم خۆی جێگری سەرۆکی پارتییە و بەشێکە لە قەیرانەکانی هەرێم و تەرەفێکە لە کێشەکانی هەرێم."

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆیە جگە لە جێگا و شوێنێکی بێلایەنی وه‌كو باره‌گای نەتەوەیەکگرتووەکان یاخود هەر شوێنێکی تری بێلایەن، وە بۆ رێککەوتنی کۆتایی نەبێت، ئەوا ئێمە بەشدار نابین".













گەلەری