بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش ١-٣ پلەی سەدی دادەبەزن. دەشڵێت، "پێشبینیدەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بێت کە ٤١ پلە دەبێت".
ئەمرۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش ١-٣ پلەی سەدی دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ
ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەهەندێ کات و ناوچە
کە دەبێتە هۆی بەرزبوونوەی تۆزو خۆڵ.
دەشڵێت، ئاستی بەرزبوونەوەی
تۆز و خۆلەکە مامناوەندە و لەکاتەکانی شەودا کاریگەریەی لاواز دەبێت.
راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، سبەینێ پلەکانی گەرما نزیکەی ٤ - ٦ پلەی سەدی دادەبەزێت.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی
بەڕیوەبەرایەتی کەشناسیدا هاتووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سەدی بەمشیوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر : ٣٧
سڵێمانی : ٣٦
دهۆک : ٣٥
کەرکوک : ٤٠
هەڵەبجە : ٣٨
سۆران : ٣٥
راپەرین : ٣٨
گەرمیان : ٤١