بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر بەهۆکاری ئەوەی دابەشکردن و دابینکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری گرفتی تێکەوتووە بەشێک کە شۆفێرانی شارەکە گردبوونەوە و رێگای سەرەکی نێوان هەولێر – کۆیان داخست.
ئەمرۆ سێشەممە، هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، بەهۆکاری ئەوەی دابەشکردن و دابینکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری گرفتی تێکەوتووە بەشێک کە شۆفێرانی شارەکە گردبوونەوە و رێگای سەرەکی نێوان هەولێر – کۆیان داخست.
یەکێک لە شۆفێرانی تاکسی بە
ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشتر شەش بەنزینخانە هەبوو بۆ دابەشکردنی بەنزینی تاکسییەکان،
بەڵام کەمیکردەوە بۆ چوار بەنزینخانە و لە ئێستادا یەکێک لەو بەنزینخانانە بەنزینی ٦٩٠ دیناری
دابەشناکات و تەنها سێ بەنزینخانە ماوە.
وتیشی، ئەم بەیانییە لە
بەنزینخانەیەکی ٨٠٠ دیناری بەنزینی کڕیوە و پێیان وتووە خۆت ماندوو مەکە بەنزین هەمووی
دەبێتە ٨٠٠ دیناری.
دەشڵێت، ئەو بەنزینخانەیەی
ئەوان ویستوویانە بەنزینی ٦٩٠ دیناری لێوەربگرن پێیان وتوون بە بڕیاری ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر کراوە بە بەنزینخانەی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بەنزینی ٨٠٠ دیناری دەدەنە
شۆفێران.
شۆفێرێکی دیکە بە ئێن ئاڕ
تی راگەیاند، دوێنێ ئەوان هاتوون بەنزینی ٦٩٠ دینارییان لەو بەنزینخانەیە کڕیووە،
بەڵام ئەمرۆ هاتوون پێێان وتوون کروە بە بەنزینخانەی ٨٠٠ دیناری.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر
ئەمڕۆ محەمەد کەمال وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت بە دەنگی
ئەمریکای راگەیاند، بهنزینی ٦٩٠ دیناریی بۆ تهکسی و کۆستهر و ئهوانه دهبێت،
بهڵام بهنزینی ٨٠٠ دیناریی بۆ ههموو ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکانی تر وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
ماوەی چەندین مانگە بە
پلان و مەبەست حکومەتی هەرێم دەستی کردووە بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بە شێوەیەی
پلەبەندی، بەشێوەیەک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە ٤٥٠ دینارەوە گەیشتە ١٢٠٠ دینار.
دوا بەدوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەک یەکەم هەنگاو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دابەشکردنی بەنزینی هەرزانی بە ٦٥٠ دیناری لە سەر جەم ناوچەکانی
هەرێم دەستپێکرد، لەلایەن خۆشیانەوە بەشێک لە شۆفێرانی تاسکی لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم
دەستیان بەخۆپیشاندان کرد. دوا بەدوای دابەشکردنی بەنزینە هەرزانەکەی نەوەی نوێ و فشارەکان،
حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی دابەزاند.