سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدەدات

AM:10:01:21/06/2022

10344 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی یاساکانی مادەی ٥٨ لە دەستور و لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێک سازدەکات. هاوکات، هیچ ئاماژەیەکی بە کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان نەکرد.


سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ، بەگوێرەی ماددەی ٥٨ دەستوری عێراق و لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدەدات.

پێشتر، رەعد دەهەلکی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی سەروەری ئاشکرای کرد، ٥٠ پەرلەمانتار بە نوسراوی فەرمی داوایان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە کە رۆژی چوارشەممە کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی عێراق لەلایەن تورکیاوە ئەنجامبدات.

وتیشی، "لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانیدا نییە داواکەمان رەتبکاتەوە".

هەروەها، لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، جێگەی سەرسوڕمانە کە حکومەت بێدەنگە بەرامبەر دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق وبەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەری عێراق، بەجۆرێک لەم دوایانەدا هاوڵاتیانی مەدەنی بونەتە قوربانی بەردەوامی هێرشەکان.













گەلەری