خزمەتگوزاری کەشناسی کەنەدا رایگەیاند، لە سەرجەم ٢١ شاری ویلایەتی مانیتۆبا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی ١٣٤ ساڵی رابردووی شکاند و لە شاری وینیپێگی پایتەختی ویلایەتەکە بە تۆمارکردنی ٣٧ پلەی سەدی بەرزترین پلەی گەرما تۆمار کراوە.
خزمەتگوزاری کەشناسی کەنەدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ویلایەتی مانیتۆبا لە کەنەدا ئەو گەرمایەی کە لەسەرووی پلە ئاساییەکانی وەرزدایە ژمارەی پێوانەیی ١٣٤ ساڵی شکاندووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی پێوانەکانی
کۆتایی ھەفتە پلەی گەرمی لە شاری وینیپێگ بە ٣٧ پلەی سەدی تۆمارکراوە و بەم شێوەیە
ژمارەی پێوانەیی ھەمان کاتی ساڵی ١٨٨٨ لە شارەکە ٣٣.٣ پلەی سەدی بووە.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆربەی شارەکان لە سەرتاسەری ویلایەتەکە
لە کۆتایی ھەفتەدا پلەی بەرزی گەرمایان بەخۆوە بینیووە بەجۆرێک لە سەرجەم ٢١ شاری ویلایەتی مانیتۆبا بەرزبوونەوەی
پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی ١٣٤ ساڵی رابردووی تێپەڕاندووە.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی خزمەتگوزاری کەشناسی کەنەدا، لە شاری کارمان
لە ساڵی ١٩١١دا بەرزترین پلەی گەرما ٣٢.٨ پلەبووە، لە کاتێکدا لە کۆتایی هەفتەی
رابردوودا گەیشتووەتە ٣٦.٩ و بەمەش ژمارەی پێوانەیی ١١١ ساڵی رابردووی
تێپەڕاندووە.
ھاوکات، شاری سپراگ لە ساڵی ١٩٣٣بەرزترین پلەی گەرما ٣٤.٤ پلەی سەدی بووە و لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بەرزترین
پلەی گەرما ٣٤.٨ پلەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە شاری تۆرۆنتۆ کە گەورەترین شاری کەنەدایە، لەسەرتای ئەم
مانگەوە پلەکانی گەرما گەیشتە ٣٢.١ پلەی سەدی
و ژمارەی پێوانەیی گەرمای تۆمار کرد، بەمەش بەراورد بە ساڵی ١٩٤٤ کە تیایدا
بەرزترین پلەی گەرما ٣١.١ پلەی سەدی بووە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو
بەرزبووەتەوە.