PM:10:56:20/06/2022
1608 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ویلایەتی ئاسام لە باکوری رۆژھەڵاتی ھیندستان بەھۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ ٧١ کەس بەرزبووەتەوە. دەشڵێن، "زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتی زیانیان بەرکەوتووە".
ئەمرۆ دووشەممە، بەرپرسانی هیندستان ئاماژەیان بەوەدا، لەو بارانە بەخوڕەی کە چەندین ھەفتەیە بەردەوامە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە روباری براھماپوترا، کە یەکێکە لە گەورەترین رووبارەکانی ئاسیا، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ٦ی نیسانەوە تائێستا بۆ ٧١ کەس بەرزبووەتەوە.
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ویلایەتی ئاسام (ASDMA)، ئاشکرای کرد، لافاوەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا گەیشتووەتە ٣٣ ناوچە و زیاتر لە چوار ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.
هەروەها، بەرپرسان ئەوەشیان خستەڕوو،
لە ویلایەتی ئاسام کە ماوەی ھەشت رۆژە رووبەڕووی لافاو و رۆچوونی زەوی بووەتەوە ھەشت
کەس بێسەروشوێن بوون.
باسیان لەوەشکرد، کۆی گشتی ١٨٦ ھەزار و ٤٢٤ کەس بەھۆی کارەساتەکانەوە روویان
کردووەتە کەمپەکانی ھاوکاری.