سەردێڕ:

روسیا هۆشداری دایە ئەم وڵاتەش

PM:08:12:20/06/2022

11088 جار خوێندراوەتەوە

روسیا هۆشداری بە لیتوانیا دا کە دەستبەجێ قەدەغەی سەر گواستنەوەی هەندێک کاڵای روسی بۆ کالینگراد هەڵگرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی روسیا باڵیۆزی لیتوانیای لە مۆسکۆ بانگهێشتکرد تا ناڕەزایی وڵاتەکەی پێ رابگەیەنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی کاڵای روسیا بۆ کالینگراد کردووە.

دمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین ئاماژەی بەوەدا، ئەو بڕیارەی لیتوانیا زۆر پێشبینینەکراو بووە و پێشێلکردنی سەرجەم یاساکانە.

ئەوەشی خستەڕوو، "دەزانین ئەمە بەهۆی بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپاوەیە بۆ درێژ کردنەوەی سزاکانی سەر گواستنەوەی کاڵای روسی و زۆر بە نایاسایی دەزانین."

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەنتۆن ئەلیخانۆڤ پارێزگاری کالینگراد لە ١٨ی ئەم مانگەدا رایگەیاند، گواستنەوەی ئەو کاڵایانەی لە روسیاوە هەناردەی بکالینگراد دەکرێن، قەدەغە دەکرێت کە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەیانگرێتەوە.

کالینگراد دەکەوێتە سەر دەریای باڵتیک و لە نێوان وڵاتانی پۆڵيندا و لیتوانیادایە و بەشە سەرەکییەکەی لەلایەن لیتوانیا و لاتڤیا و بێلاروسیاوە لە رووسیا جیاکراوەتەوە، لە رابردووشدا زۆرێک لە کاڵاکانی لە رێگەی لیتوانیا و روسیاوە گوازراونەتەوە.













گەلەری