سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار ژنێکی باڵاپۆش بە ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئوسترالیا هەڵبژێردرا

PM:04:30:20/06/2022

3576 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی باڵاپۆشی بەرەگەز ئەفغانی بۆ یەکەمجار لە ئوسترالیا لەسەر لیستی پارتی کرێکاران بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.


ماڵپەڕی کاندیرا تایمز بڵاویکردەوە، "فاتمە پەیمان" لە تەمەنی هەشت ساڵاندا لەگەڵ دایک و سێ براکەیدا وەک پەنابەر لە ئەفغانستانەوە چوونەتە ئوسترالیا، لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە شەشەمین کورسی ئەنجومەنی پیرانی بەدەستهێنا.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئوسترالیا، سەرکەوتنی پەیمانی تەمەن ٢٧ ساڵانی لە ویلایەتی ئوسترالیای خۆرئاوا پشتڕاست کردەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، پەیمان یەکەم خانمی باڵاپۆشە دەچێتە پەرلەمانی ئوسترالیا، لەگەڵ ئێد هوسیک و ئان ئالی لە پارتی کرێکاران یەکێکە لەو سێ موسڵمانەی چونەتە ناو ئەنجومەنی پیرانی ئوسترالیاوە.

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند، فاتیمە پەیمان لە لێدوانێکیدا دڵخۆشی خۆی نیشاندا بە هەڵبژاردنی بۆ ئەو ئەرکە نوێیە.

لەلایەن خۆشییەوە، ئەنتۆنی ئالبانیسی سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا و پاتریک گۆرمانی جێگری لە رێگەی تویتەرەوە پیرۆزباییان لە پەیمان کرد.













گەلەری