بۆ یەکەمجار فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند و پسپۆڕێکی داراییش دەڵێت، هۆکارەکەی وەرزی حەج و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە لە جیهاندا.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، بڕی ٢٥٩ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٢٦٣ دۆلاری ئەمریکیان بە نرخی ١٤٦٠ دینار بەرامبەر بە هەر دۆلارێک فرۆشتووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، زۆرێک لە فرۆشەکان لەسەر شێوەی کرێدت و حەواڵە بوون کە بڕەکەی ٢٠١ ملیۆن و
٩٥٦ هەزار و ٢٦٣ دۆلارە و ئەوەشی ماوە بە شێوەی نەقدی بوون کە ٥٧ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار
دۆلارە.
هاوکات ٣٢ بانک
بۆ بەهێزکردنی سەرمایەکانیان لەدەروەی وڵات و ١٧ بانکیش بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی
پارەی نەقدی داواکرییان پێشکەشکردووە و ١٤٠ کۆمپانیاش نێوەدندگیرە.
ئەمە لە کاتێکدایە،
پسپۆڕێکی دارایی ئاشکرایکردووە هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی فرۆشی بانکی ناوەدندی، وەرزی
حەج و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە لە جیهاندا.