سەردێڕ:

وێنە.. لەم شارە هێرشکرایە سەر فەرمانبەرێکى تر

PM:07:16:11/08/2021

3904 جار خوێندراوەتەوە

ئەمیندارێتی بەغدا رایگەیاند، لەکاتی هەڵمەتی نەهێشتنی زیادەڕۆیی لە شاری سەدر لە خۆرهەڵاتی بەغدا، هێرش کراوەتە سەر فەرمانبەرێکیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمیندارێتی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان لە فەرمانگەی شارەوانی سەدر هێرش کراوەتە سەری و بەسەختی بریندارکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرمانبەرەکەیان سەرقاڵی هەڵمەتی نەهێشتنی زیادەڕۆیی بووە لە ناوچەکە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیانراوەکەدا هاتووە، بەردەوامدەبن لەسەر کارەکەیان بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو زیادەڕۆییانەی دیمەنی پایتەختیان ناشرین کردووە.

دەشڵێت، پلانیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دووبارە بونیادنانەوەی شاری بەغدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، کەسێك هەستاوە بە تەقەکردن بەسەر تیمی لابردنی زیادەڕەوی شارەوانیدا لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوی لە ناوچەی ئارکوازی لەسەر رێگای خانەقین مونزریە.

دوێنێش عەبیر خەفاجی، بەرێوەبەری شارەوانی کەربەلا لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوی لە شارەکەدا درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.













گەلەری