زانایان رایانگەیاند، لە درگەی وایت لە بەریتانیا بە بەردبووی دیناسۆرێکیان دۆزیوەتەوە کە رەنگە سەر بە دایناسۆرێکی گۆشتخۆر بێت و گەورەتربێت لە هەر دایناسۆرێکی دیکە کە ئێستا تا لە ئەوروپا دۆزرابێتەوە.
زانایان لە توێژینوەیەکدا کە لە گۆڤاری PeerJ Life & Environment بڵاویانکردووەتەوە، لەم دواییانەدا بەشێک لە ئێسکی بە بەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیوەتەوە کە نزیکەی ١٢٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمێکدا ژیاوە کە بە سەردەمی کریتاسی ناسراوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە،
ئەو بەشانەی کە دۆزراونەتەوە بریتین لە ئێسکی
پشت و چەناگە و کلک بێ کەلـلەسەر و ددانەکان و بە پشتبەستن بە پاشماوە بەشەکانی
زانایان پێشبینیان کردووە درێژی دایناسۆرەکە زیاتر لە ١٠ مەتر بوبێت.
لایخۆشیەوە کریس
پارکەر نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند، قەبارەی بوونەوەرەکە سەرنجڕاکێشە و دەشڵێت، "ئەمە یەکێکە لە گەورەترین و لەوانەیە
گەورەترین دایناسۆری وشکانییەکان بێت تا ئێستا دۆزراوەتەوە و لە ئەوروپادا بڵاوبوون."
هاوکات زانایان
به پشت بهستن به شێوهیهكی بچووك له سهرهوهی کلكهكه، پێیان وایه سهر
به كۆمهڵێك دایناسۆر بووه پێیان دهوترێت سپینۆساورس ئەم گروپە نزیکەی ٩٥ ملیۆن
ساڵ لەمەوبەر ژیاون و درێژییەکەیان نزیکەی ١٥ مەتر دەبێت و بە درێژترین دایناسۆر
دادەنرێت.