دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی گەنج بە چەقۆ لە نزیک یاریگای تۆتنهامی باکوری لەندەن، دەستگیرکراون.
ئەمرۆ یەکشەممە، رۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، پۆلیس لە ناوەڕاستی رۆژی شەممەدا پەیوەندییان پێوە کراوە و ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی کوشتن بە چەقۆ لە نزیک یاریگای تۆتنهام لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا ژیانی گەنجەکە رزگار بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەفسەر و ئەو تیمەی پۆلیس کە لە شوێنی
رووداوەکە بوون، بەڵام کەسەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیلەدەستداوە.
رۆژنامەی زەگاردیان ئاماژە بەوەشداوە،
دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست لەلایەن لێکۆڵەرانەوە لەبارەی رووداوەکەوە، دوو کەس
بە تۆمەتی کوشتنی کەسەکە دەستگیرکراون.
پۆلیس داوای لە هەر کەسێک کردووە کە زانیاری هەیە لەبارەی رووداوەکەوە پەیوەندییان
پێوە بکات و زانیارییان پێ بدات. هاوکات، خێزانی گەنجەکە ئاگادارکراونەتەوە لە
رووداوەکە و باس لەوە کراوە لە داهاتودا رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بۆ ئەنجام دەدەرێت.