په‌رله‌مانتارێكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كەی، پڕۆژه یاسایه‌كیان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌می میوزیك و ئه‌ده‌بیاتی روسیا و بیلاڕوسیای تێپه‌ڕاندوە و "رێگه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه له ته‌واوی ئۆكرانیا نادرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، یۆرۆسڵاڤ زلێنزیاك، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، به زۆرینه‌ی ده‌نگ و به ده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یاسایه‌كیان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب، ئه‌ده‌بیات و میوزیكی روسی تێپه‌ڕاند.
وتیشی، "په‌رله‌مانی
وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هاورده‌كردنی كتێب و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی
روسیای به‌شێوه‌یەكی گشتی قه‌ده‌غه‌كرد و رێگریش له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی
روسیا له‌و ناوچانه ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی روسیاوه
كۆنترۆڵكراون".
ئه‌و په‌له‌مانتاره‌ی ئۆكرانیا
باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به موزیك و به‌رهه‌مه‌كانی روسیا
و بیلاروسیاش له نێو خاكی وڵاته‌كه‌مان ناده‌ین و جارێكی دیكه به‌رهه‌مه‌كانی وڵاته‌كه‌مان
به گوێی خوێنه‌ر و هاوڵاتیان، گه‌نج و رۆڵه‌كانمان ده‌ده‌ین".
ئەمە لەکاتێکدایە، سێرگی
لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی
نادروست ده‌یانه‌وێت هه‌رچی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری روسیایه به ته‌واوه‌تی بسڕنه‌وه،
به‌ڵام روسیا ده‌یه‌وێت وه‌ك هاوڕێیه‌ك له ئۆكرانیا بڕوانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زمان و
ئه‌ده‌بی روسی هه‌ڵپه‌سێرێت و قه‌ده‌غه‌ی بكات.