پاش جیابوونەوەی پەرلەمانتارێکی پێشووی بزوتنەوەی ئیمتیداد لە بزوتنەوەکەی؛ چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر نووسینگەکەی و دوو بژاردەی دەخەنە بەردەم.
پەرلەمانتاری عێراق نیسان زایر، پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی ئیمتیداد، جیابوونەوەی لە بزوتنەوەکە راگەیاند و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک لە دەنگدەرانی هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکەی و پێیان وتووە، "دەنگی ئێمەتان بردەوە و ئێستا ناهێڵین بازرگانی پێوەبکەن."
ئەو کەسانەی
هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەکەی بەو ژنە پەرلەمانتارەیان تووە، "یان دەبێت
بگەڕێیتەوە ناو بزوتنەوەکە، یانیش دەبێت دەستلەکارکێشانەوەت لە پەرلەمان
پێشکەشبکەیت."
ئەمە لەکاتێکدایە، هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان بەوە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە جیادەکرێتەوە کە چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەدەنگی هاوڵاتییانی ناڕازی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن. لەهەرێمیش، بەشێکی زۆری دەنگدەرانی ناڕازی دەنگیان بە جوڵانەوەی نەوەوی نوێدا کە لەگەڵ بزوتنەوەی ئیمتیداد هاوپەیمانێتییەکیان بەناوی "لە پێناو خەڵک" پێکهێنا و ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان لەپەرلەمانی عێراق راگەیاند و بەمەش ئەمە یەکەمجارە پەرلەمانی عێراق هێزێکی براوە تیایدا ببێتە ئۆپۆزسیۆن و دەنگدەرانی هۆشیاربن و پشتیوانی لێبکەن.
سەرەڕای ئەوەی
ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق ناکۆکی سیاسی هەیە و هێشتا سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران
هەڵنەبژێردراون، بەڵام دەنگەدەران سوورن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی پاک و بێ
پشکپشکێنە، حکومەتێک بێت کە کار بۆ هاوڵاتییان بکات.