کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق له هەندێک لە بازنه‌کاندا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێته شوێنی کوتلەی سەدر و هه‌ندێک بازنه هه‌یه پەرلەمانتارە سه‌ربه‌خۆکان دێنه شوێنی، ره‌نگه له‌هه‌ندێک بازنەش عه‌ره‌بی سوننه یان کورد بچێته شوێنیان."
هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، جێگرتنەوەی پەرلەمانتارەکانی کوتلەی سەدر کە ٧٤ کورسی پەرلەمانییان هەبووە، بەوە دەبێت کە دوای ئەو کوتلەیە کێ دێت زۆرترین دەنگی به‌ده‌ستهێنابێت، ئەوەش بەپێی بازنەکان دەگۆڕیت و لە هەر بازنەیەک، کوتلەیەک دەبێتە جێگرەوەی سەدر.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئه‌و بازنانه‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌نگیان تێدا به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رکه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان،
ئێستا کورسییەکانی به‌تاڵ بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشا‌وەتەوە، بۆیه
ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن به‌پێی ئه‌و یاسایه سه‌رجه‌م بازنه‌کان
پڕ ده‌کرێته‌وه به‌و که‌سانه‌ی راسته‌وخۆ له دوای سەدرەوە دێن و زۆرترین ده‌نگیان
هێناوه، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتوون بۆ په‌رله‌مان بۆیه ئه‌وانه سه‌رجه‌م ئه‌و کورسیه‌کان
پڕده‌که‌نه‌وه به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق."
لەبارەی ئەوەی میدیا
عێراقییەکان لە زاری محەمەد حەلبوسییەوە بڵاویانکردەوە، شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر
بە کەسانی سەربەخۆ پڕ دەکرێنەوە بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیکردەوە شێوازی پڕکردنەوەی کورسییەکان بەوجۆرە
بێت.
دەشڵێت،
"له بازنه‌کاندا جیاوازه له هه‌ندێک بازنه هه‌یه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
دێته شوێنی سەدر و له هه‌ندێک بازنه هه‌یه سه‌ربه‌خۆکان دێنه شوێنی، ڕه‌نگه
له هه‌ندێک بازنه عه‌ره‌بی سوننه یان کورد بچێته شوێنیان، ئه‌وه لای ئێمه
زانراو نییه، چونکه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌نگه‌کان و ئه‌و لیستانه‌ی که
له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌وه ده‌رچووه به‌هه‌مان شێوه په‌سه‌ندکراوه له‌لایه‌ن
دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه."
ئاماژەی بەوەشدا،
"به بۆچوونی کۆمیسیۆن سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆی نییه ئه‌و کورسیانە پڕ بکاته‌وه
چونکە ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و به‌پێی یاسا دیاریکراوه، له هه‌ر بازنه‌یه‌ک
به‌هۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه یان به‌هۆیه‌کی تر که سوێندی یاساییان نه‌خوارد راسته‌وخۆ
ئه‌و که‌سانه دێنه شوێنیان له‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌وان که‌متریان هێناوه و سه‌رنه‌که‌وتوون
بۆ په‌رله‌مان له هه‌مان بازنه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه کێیە."
لەبارەی ئەگەرەکانی
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هیمان تەحسین ئاماژەی بەوەدا، ئەو بڕیارە دەکەوێتە سەر پەرلەمان
و بە پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەدر نابێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆیان بیانه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه ئه‌وا به‌ڵێ ده‌توانن.
باسی لەوەشکرد،
ئەگەر دووبارە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێتەوە ئەوا پێویستی بە شەش مانگ دەبێت بۆ
ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشدا،
پەرلەمانتارانی عێراق به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئازادن دەستلەکاربکێشنەوە،
به‌ڵام چه‌ند رێکارێکی یاسایی هه‌یه که ئه‌و داواکاریانه پێشکه‌شی سه‌رۆکی په‌رله‌مان
ده‌کرێت و دواتر په‌سه‌ند ده‌کرێت، پاشان نووسراو ده‌کرێت بۆ جێگرتنەوەیان.