ئەنجومەنی گەشتوگوزاری جیهانی ڕایگەیاند، عێراقییەکان زۆرترین ڕێژەی گەشتیارانی ئێران پێکدەهێنن و ٪٣٤ی ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە ئێران دەکەن عێراقین.
ئەنجومەنی گەشتوگوزاری جیهانی ڕاشیگەیاند، لە پاش عێراق هەریەکە لە تورکیا و پاکستان و ئازربایجان و کوەیت زۆرترین هاوڵاتیان بۆ گەشتکردن ڕوو لە ئێران دەکەن.
باسی لەوەشکرد،
داهاتی گەشتوگوازر لە ئێران لەساڵی ٢٠٢١ بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ بەرزبووەتەوە و گەشتووەتە
دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کە ئەوەش ڕێژی لەسەدا چوار و پینت یەکی کۆی داهاتی ئێران
پێکدەهێنێت.
ئێران؛ وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە
ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا. ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پایتەختەکەی تارانە. پانتایی ئەم وڵاتە
١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتر دووجایە (١٧یەم لە دونیادا) و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی
دانیشتووانەکەی ٧٦ ملیۆن و ٩١ هەزار کەسە و ھەر ساڵ یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی
وڵات زیاد دەبێت.
ئێران لە باکوورەوە
لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان
و پاکستان؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵیی عێراقدا سنووری زەمینیی
ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای قەزوین (کاسپیەن) و لە باشوورەوە
لە کەنداوی فارس و دەریای عەمماندا ھەیە. کە ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی
دونیان بۆ دەرھێنانی نەوت و گاز.
بەھۆی ھەڵکەوتنی
لە ناوچەی ئەوراسیادا جێگایەکی تایبەتی ھەیە و وڵاتەکە دابەشبووە بەسەر (٣١) ھەرێمدا.
ھەر ھەرێمێک دەسەڵاتدارێک بەرێوەی دەبات. ھەرێمەکان دابەش بوون بەسەر پارێزگاکاندا،
دواتر دابەش دەبن بەسەر ناوچە و ناحیەکاندا. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین
ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی ھەیە. لە نێوان ساڵانی (١٩٥٠–٢٠٠٢) ڕێژەی بە شاریبوونی
دانیشتوان لە (٢٧٪) بۆ (٦٠٪) بەرزبوەتەوە.
هـ.ئـ