سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار نرخی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:08:29:18/06/2022

2640 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی بیتکۆین بۆ خوار ٢٠ هەزار دۆلار دابەزێت.


ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلیکترۆنی کۆین دیسک بڵاویکردەوە، بیتکۆین کە بەناوبانگترین دراوی ئەلیکترۆنیە بەڕێژەی ٩٪ بەهاکەی لەدەستداوە و نرخەکەی بووەتە ١٠هەزار دۆلار.

ئاماژی بەوەشداوە، لە سەرەتای هاتنە بازاڕی بیتکۆینەوە بەردەوام نرخی ئەو دراوە لەبەرزبوونەوەدابووە تا کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠.

دەشڵێت، لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ەوە نرخی بیتکۆین بەردەوام لە دابەزیندابووە و ئەم نرخەی ئێستاشی نزمترین نرخییەتی تائێستا تۆماری کردبێت.

ماڵپەڕەکە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بیتکۆین بڕی ٧٠٪ی بەهای سەرەتای کەوتنە بازاڕی لەدەستداوە و دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیریۆمیش هاوشێوەی بیتکۆین دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیووە.

لەبارەی لێکەوتەکانی دابەزینی نرخی دراوە ئەلکترۆنییەکانەوە، ئەو ماڵپەڕە باسی لەوەکردووە، ئەم دابەزینە دەبێتە هۆی دروستکردنی گرژی لە بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و وەبەرهێنەران دەستدەکەن بە فرۆشتنی ئەو دراوانەی مەترسییان لەسەرە، چونکە بانکە ناوەندییەکان رێژەی سوود بەرز دەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی خێرا.

بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێت لەگەڵ بەشە هەژمارێکی تری هاوشێوەی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتن بکات.













گەلەری