سەردێڕ:

موقتەدا سەدر سەردانی سعودیە دەکات

PM:05:13:18/06/2022

8960 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی نزیک لە موقتەدا سەدر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە مەبەستی ئەنجامدان فەریزەی حەج سەردانی سعودییە دەکات.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی نزیک لە رەوتی سەدر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا موقتەدا سەدر رێبەر رەوتی سەدر سەردانی سعودیەدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لە سەردانەکەی موقتەدا بۆ سعودیە ئەنجامدانی فەریزەی حەجە.

لە هەفتەی رابردوودا، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لە سەرجەم ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنەکەی کرد دەستلەکاربکێشنەوە.

دوابدوای ئەوەش، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی سەدری واژۆکرد.

لەچەند رۆژی رابردووشدا، موقتەدا سەدر لە یەکەم دیداریدا لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنەکەی لە حەنانە لە شاری نەجەف کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەو وازی لەکاری سیاسی نەهێناوە.

وتیشی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئەگەر گەندەڵکاران بەشداری تێدابکەن ئەوا رەوتەکەی بەشداری هەڵبژرادن ناکات.

 

 

 

زیاد ئیسماعیل - بەغدا













گەلەری