PM:04:46:18/06/2022
28100 جار خوێندراوەتەوە
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کەلە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت لەکاتی ئەنجامدانی یارییەکی باوی ئاهەنگی بوک گواستنەوە لەئۆزبەکستان، بوکەکە لە زاوا دەباتەوە، لەکاردانەوەشیدا زاواکە بەتوندی زلـلەیەک لە پشتەسەری بوکدەدات.
پۆلیسی ئۆزبەکستان رایگەیاند، ئەگەرچی هیچ کەسێک سکاڵای تۆمارنەکردووە و بوک و زاواکەش جیانەبوونەتەوە لەسەر رووداوەکە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەکەوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.