سەردێڕ:

لەم شارەدا؛ لە تەقینەوەیەکدا هەشت ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران

PM:05:03:11/08/2021

6804 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری تکریتی سەر بە پاریزگای سەڵاحەدین لە کاتی کارکردنی تیمێکی هونەری سوپای عێراق بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی داعش، بەهۆی هەڵەیەکی هونەرییەوە تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە شەش سەرباز و دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، تیمێکی ئەندازیاری سەربازی سەر بە سوپای عێراق لەکاتی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی پاشماوەی گروپی چەکداری داعش، بەهۆی هەڵەیەکەوە تەقینەوەیەک روویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی تەقینەوەکەوە شەش سەربازی سوپای عێراق و دوو پۆلیسی فیدڕاڵی گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە باکوری خۆرهەڵاتی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە.

لە چەند رۆژی رابردووش، چەکدارانی داعش لەسەر رێگای مەخمور - هەولێر، بە جلی سەربازییەوە خاڵێکی پشکینیان دانا و هەشت هاوڵاتی کوردیان رفاند کە دواتر سیانیان ئازادکردن و سێ هاوڵاتی دیکەشیان بریندارکرد.








گەلەری