یەکێک لە وەبەرهێنەرانی دراوی دۆجکۆین دوای دابەزینی ئەو دراوە و داوای یاسایی لەسەر ئیلۆن مەسک و دووان لە کۆمپانیاکانی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری نا روون و بە لاڕێدابردن.
کیس جۆنسۆن کە خوێندکارێکی ئەمریکییە لە داگای باڵای ویلایەتی مانهاتن داوای لەسەر ئیلۆن مەسک و هەدوو کۆمپانیای تێسلا و سپەیسشیپ تۆمارکردووە کە لە لایەن مەسکەوە خاوەندارێتی دەکرێن.
لە
داواکەدا هاتووە، کیس لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دراوی ئەلیکترۆنی دۆجکۆینی کڕیوە و تا ئێستا هیچ بەهایەکی نییە و مەسک پێگەی خۆی وەک دەوڵەمەندترین
پیاوی جیهان بەکارهێنا بۆ بەڕێوەبردنی دۆجکۆین لە کاتێکدا وەبەرهێنەرانی ئەو دراوە هیچ قازانجیان نەکردووە.
جۆنسۆن
لە داواکەیدا داوای ٨٦ ملیار دۆلار دەکات بۆ هەر ساڵێکی قازانجنەکردنی لە وەبەرهێنانەکەیدا
واتە داوای ٢٥٨ ملیار دۆلار لە مەسک دەکات بۆ قەرەبووی باوەڕکردن بە مەسک و وەبەرهێنان
لە دراوەکەیدا.
هاوکات
جۆنسۆن دوا لە دادگا دەکات رێگری لە ئیلۆن مەسک و کۆمپانیاکانی بکات کە ئامۆژگاری
گەنجان بکەن بۆ وەبەرهێنان لە بازرگانی دراوی ئەلکترۆنی.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ماسک لە نیسانی ٢٠٢١ لە تویتەر رایگەیاند کە سپەیس ئێکس دراوی دۆجکۆین دەباتە سەر مانگ
بە
هۆی تویتەکانی مەسکەوە دۆجکۆین کە دراوێکی ئەلکترۆنی بێ بەها بوو بووە خەونی دەوڵەمەنبوونی
چەندان گەنج بەڵام تا ئێستا ئەو دراوە بەهاکەی زیادی نەکردووە.
لە ئێستادا نرخی
دۆجکۆین بە نزیکەی ٥.٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.