AM:10:50:18/06/2022
2272 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، داواى لە سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە رێکبخات بۆ دەرکردنی بڕیارێك بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی خاکی عێراق.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکى فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانى عێراق ئاماژەی بەوەدا، سەریان سورماوە لە بێدەنگی حکومەتی فیدراڵ لەبەرامبەر بەردەوامی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری خاکى عێراق لە ڕیگەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیەوە لە باکوری عێراق.
باسی لەوەشکرد،
ئەو کردەوە دوژمنکارانە گوزارشت لە ڕێز نەگرتنی وڵاتی تورکیا دەکات بۆ سەر عێراق، هەروەها
داوای هەڵوێستێکی جدی لە عێراق دەکات بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییانە، لە ڕێگەی پەیوەندییە
دیپلۆماسییەکانەوە، سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگا نێودەوڵەتییەکان تۆمار
بکات دژی ئەو کردەوەکانى ئەنقەرە بەرامبەر بە خاکى عێراق.