سەردێڕ:

بایدن: سێ هاوڵاتیمان لە ئۆکرانیا بێسەروشوێنن

AM:09:02:18/06/2022

1856 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سێ هاوڵاتییان لە ئۆکرانیا بێسەروشوێنن و نازانن لە کوێن دەشڵێت،" ئەو سێ کەسە خۆبەخشانە شەڕیان دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا لە ئۆکرانیا کردووە."


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ زانیارییەکی نییە لەبارەی ئەو سێ خۆبەخشەی لە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لەو وڵاتە بێشەروشوێن بوون. ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا ئاگادارە لە بێسەروشوینبوونی ئەو خۆبەخشانە بەڵام نازانێت لە کوێن و دوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد نەچنە ئۆکرانیا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا، سێ ئەمریکی بێسەروشوێنن کە پێدەچێت لەنێو گروپێک کە زۆربەیان سەربازە دێرینەکانی سوپای وڵاتەکەیان بن و پەیوەندییان بە خۆبەخشە بیانییەکانی دیکەوە کردووە بۆ شەڕکردن شانبەشانی هێزەکانی ئۆکرانیا، بێسەروشوێنن.

لەبارەی ناسنامەی بێسەروشوێنەکانەوە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەندامانی بنەماڵەی ئەلێکساندەر درویک و ئەندی هۆین ئاشکرایان کرد، رۆژی چوارشەممە لە کاتێکدا شانبەشانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە نزیک سنوری روسیا شەڕیان دەکرد، ئلیکساندەر و ئەندی پەیوەندیان لەگەڵ سەربازە پێشووەکانی ئەمریکا هەفتەی بچڕاوە و بێسەروشوێن بوون.

هاوکات سێیەم ئەمریکی کە بێسەروشوێن بووە، ئەفسەرێکی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکایە، خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵەو دوایین جار خێزانەکەی لە مانگی نیساندا پەیوەندیان پێوەکردووە.

ئەمس لە کاتێکدایە ماوەی چوار مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و چەندان سەربازی خۆبەخش لەو جەنگەدا شانبەشانی سوپای ئۆکرانیا دەجەنگن.













گەلەری