PM:11:01:17/06/2022
10632 جار خوێندراوەتەوە
گەورەترین فڕۆکەی هایپەرزۆنیکی جیهان ماوەی سێ کاتژمێر و یەک خولەک لە بەرزی هەشت هەزار و ٢٠٠ مەتر کە بەرزترین ئاستی فڕینە، لە ئاسماندا ماوەتەوە.
کۆمپانیای ستراتۆلانچ سەرکەوتنی حەوتەمین تاقیکردنەوەی فڕینی گەورەترین فڕۆکەی هایپەرزۆنیکی جیهان بە ناوی رۆک راگەیاند.
زاکاری کریڤۆر سەرۆکی کۆمپانیای ستراتۆلانچ ئاماژەی بەوەدا،"گەشتەکەی ئەمڕۆ
چیرۆکێکی سەرکەوتووی توانای تیمی ستراتۆلانچە بۆ زیادکردنی کارکردن بۆ ئەو خێراییەی
کە کڕیارەکانمان دەیانەوێت بۆ تاقیکردنەوەی فڕینی بەردەوامی هایپەرسۆنیک".