سەردێڕ:

ناسا لەبارەی دۆزینەوەی تەنیکی بریقەدار لە مەریخ رونکردنەوە دەدات

PM:06:37:17/06/2022

11300 جار خوێندراوەتەوە

کەشتی پێرسڤێرانسی سەر بە ئاژانسی ناسا زانایانی سەرسام کرد بە وێنەیەکی سەیری سەر هەسارەی مەریخ کە تێدا تەنێکی بریقەدار کە لە نێوان دوو بەرددایە دەردەکەوێت و زانایانی ناسا دەڵێن، "ئەو تەنە بریقەدارە پاشماوەی کەشتیەکەیە و لە ساڵی ٢٠٢١ دا لێی بەجێماوە."


لە تویتەری تایبەت بە کەشتی پێرسڤێرانسی سەر بە ئاژانسی ناسا ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەدا، "شتێکی چاوەڕواننەکراومان لەسەر رووی مەریخ دۆزیەوە کە تەنێکی گەرمی کەشتی پێرسڤێرانسە لەسەر هەسارە سورەکە جێماوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەو بریقەدارە بەشێکە لە پارچەکانی گەرمی کەشتییەکە کە بۆ کۆنترۆڵکردنی پلەکانی گەرما بەکاردێت.

باسی لەوەشکردووە، تەنەکە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە خاڵی نیشتنەوەی کەشتیپێرسڤێرانس دۆزراوەتەوە و دەشڵێت، تەنەکە بە هۆی باوە لە کەشتییەکە دوور کەوتووەتەوە.

لایخۆشیەوە ئەندرۆ کۆتس، زانا لە تاقیگەی زانستی بۆشایی ئاسمانی زانکۆی کالیفۆرنیا لەبارەی نیگەرانیەکانی زانایان لەبارەی گۆڕانی ئاڕاستەی با و کەشی سەر مەریخ ئەوەی خستەڕوو، "هەموو شتێک پێش ئەوەی بچێتە سەر مەریخ پاکژ دەکرێت، هەروەها ئەگەری مانەوەی هەندێک بەش لە کەشتییە ئاسمانییەکان بەهۆی کاریگەری تیشکی بۆشایی ئاسمان و ئەوژینگە توندەی رووکاری هەسارەکە هەیەتی ئاساییە."

هەسارەی مەریخ یەکێکە لەو هەسارانەی بە هۆی نزیکی کەشوهەواو وخاکەکەیەوە لە هەسارەی زەوی زانایان چاوەڕیی ئەوە دەکەن ژیان لەسە ئەو هەسارەیە هەبیت بۆیە بچوکتین رووداو لەسە ئەو هەسارەیە دەبێتە هۆی نیگەرانیەکی زۆری زانیان.













گەلەری