چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لیژنەیەكی بۆ دانوستان لەگەڵ هێزە سیاسییەکان پێکهێنا بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتکاری نیشتیمانی.
چوارچێوهی ههماههنگی راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێزە سیاسییەکانی نێو هاوپەیمانییەکە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەک پرسی ئهمنی و سیاسیی کۆبووەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبوونەوەکە لە دوو
بەش پێکهاتووە و لە بەشی یەکەمیدا میوانداریی مستەفا
کازمی سەرۆکوەزیران کراوە
بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەمنی و ئەو ئاڵنگارییانەی کە وڵاتەکە لە شەڕی دژی تیرۆردا
بەخۆیەوە دەبینێت.
ههروهها، بهشداریی عێراق له کۆنگرەی ریاز بۆ وزە لەگەڵ
سەرۆک وەزیران تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشی
دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت کراوە بۆ تاوتوێكردنی پرسە سیاسییەكان و تیایدا بەشداربووان
باسیان لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هێزە نیشتمانییەكان كردووە بەمەبەستی تەواوكردنی
ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە شایستە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكوومەتێكی خزمەتکاری
نیشتمانی.
دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا بە
پێکهێنانی لیژنەیەكی دانوستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، رەوتی سەدر کە خۆی بە
براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دادەنا و
بانگەشەی پێکهێنانی "حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی" دەکرد، لە رۆژی یەکشەممە
رێکەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٢، موقەتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نامەیەکی بڵاوکردەوە کە
ئاراستەی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری کردووە تیایدا هاتووە، "پێویستە سەرۆکی
فراکسیۆنی سەدر، برای بەرێزم حەسەن عەزاری نامەی دەستلەکارکێشانەوەی براو
خوشکانمان لە فراکسیۆنی سەدر پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن".
دوابەدوای داواکارییەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە ئەندمانی فراکسیۆنی
سەدر بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، محەمەد
حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی
قەبوڵکرد و واژۆی لەسەرکرد.