سەردێڕ:

ئاگر لە گەورەترین کێڵگەی غازی روسیا کەوتەوە

PM:11:49:16/06/2022

4260 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند ساتیدا دەردەکەوێت کێڵگەی یۆرینگۆی تایبەت بە غاز لە سیبیریا ئاگرێکی گەورەی گرتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگرێکی گەورە لە گەورەترین کێڵگەی غازیی روسی کەوتەوە و ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ئەوروپا زیاتر کرد.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی نەوتەوە بووە.

هاوکات کۆمپانیای غازپڕۆمیش رایگەیاندووە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە بۆرییەکی نێوان دوو یەکەی گەیاندنی غازدا روویداوە، کە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، یۆرینگۆی گەورەترین کێڵگەی غازی رووسیایە و یەکێکیشە لە گەورەترین کێڵگە غازییەکانی جیهان کە لە ساڵی ١٩٧٨ـەوە بە بەردەوامی لە کاردایە.













گەلەری