سەردێڕ:

سزای زیندانیکردن بۆ چەند بەرپرسێکی عێراق دەرکرا

PM:06:01:16/06/2022

2920 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی بابل سزای زیندانیکردنیان بەسەر چوار بەرپرسی عێراقیدا سەپاندووە کە لەناویاندا پارێزگاری بابل و بەڕێوەبەرێکی گشتی و دوو بەڕێوەبەری فەرمانگەی تێدایە.


دەستەی دەستپاکی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دادگای تاوانەکانی بابل سزای غیابی زیندانیکردنی بەسەر پارێزگاری پێشووی بابل بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی لەکاتی دروستکردنی نەخۆشخانەی مەرجان لە ساڵی ٢٠١٨دا سەپاند.

ئاماژەی بەوەشکراوە، دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ سزادراوەکە دەرکردووە بەپێی بڕگەی ١٦٠ ی ساڵی ١٩٨٣، لەگەڵ فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لە دژی.

هاوکات، سزای دەستگیرکردن و حوکمدان بۆ ماوەی حەوت ساڵ بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانکی بازرگانی عێراق لەسەر پرسی زیادەڕەوی لە نرخی کڕینی موڵکێک لە پارێزگای بەسڕە دەرچووە.

هاوکات، دادگای تاوانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئامادەبوونی خۆی لەبەردەم دادوەردا، سزای بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی دا ؛ لەسەر تۆمەتی وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە بەڕێوەبەرێکی کۆمپانیایەک؛ لە بەرامبەر بەجێگەیاندنی یەکێک لە ئەرکەکانیدا بە حەوت ساڵ زیندانیکردن و ١٠ ملیۆن دینار پێبژاردن.













گەلەری